باشترین تیپە پیشەگەرەکان کێبڕکێ دەکەن لە پاڵەوانێتی PUBG MOBILE National Championship 2022 لە عێراق - بە هاوبەشی لەگەڵ QI CARD

آخر تحديث 2022-12-09 00:00:00 - المصدر: PUBG

تیمەکان کێبڕکێ دەکەن لەسەر نازناوی نیشتمانی بە کۆی خەڵاتەکانی 30 هەزار دۆلار

هەولێر، کوردستان – 8ی کانوونی دووەمی 2022: پاڵەوانێتی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card (2022 PMNC Iraq Powered by Qi Card) بە بەشداری تیپ و یاریزانانی سەرتاسەری وڵات کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتێکی 30,000 دۆلارى، لەگەڵ چانسی سەرکەوتن بۆ PMPL 2023. و براوەی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵاتی 9000 دۆلار و 4000 دۆلار و 3000 دۆلار وەردەگرن.

سەرکێشیەکە زیاتر دەبێت بە بانگهێشتکردنی براوەی پاڵەوانێتییەکانی بەهار و پاییز لە Middle East PMCO بۆ بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە پاڵەوانێتی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card لە قۆناغی پێش کۆتاییدا.

هەروەها تیپە دابەزیوەکانی پاڵەوانێتی پاییزی Arabia PMPL بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی پۆپجی مۆبایلی نیشتمانی 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card لە قۆناغی کۆتاییدا، لەکاتێکدا سێ تیپی سەرەکی پاڵەوانێتییەکە گەرەنتی کورسییەکانیان لە پاڵەوانێتی 2023 PUBG MOBILE Pro League Arabia دەکەن، کە پاڵەوانێتی پیشەگەری فەرمی بۆ بەناوبانگترین یاری مۆبایلە زیرەکەکانی جیهان.

قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی 2022ی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری باشترین تیپە هەڵبژێردراوەکان، لە 10 تا 18ی کانوونی دووەم، دواتر قۆناغی پێش کۆتایی لە 26 تا 29ی کانوونی دووەم یان لە 2 بۆ 5ى یان مانگی یەک ئەنجام دەدرێت، و یاری کۆتایی لە 12 تا 14ی مانگی یەکی 2023 بەڕێوەدەچێت.

پاڵەوانێتی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card ئامانجی دۆزینەوەی باشترین یاریزانانی وەرزشی ئەلیکترۆنییە لە عێراق و یارمەتیدانی یاریزانەکانە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ یەک لە ڕێگەی پاڵەوانێتیەکی سەرگەرمەوە، و هاندانی کێبڕکێ و پیشەیی بوون لە دیمەنی وەرزشی خێرا گەشەسەندووی ئەلیکترۆنی لە ناوچەکەدا. هەروەها ئامانجیەتی پێشبڕکێیەکی خۆش و سەرگەرمی بۆ هەوادارانی پۆپجی مۆبایل دابین بکات کە بەڕاستی بەشدارییان لە سەرکەوتنی یارییەکەدا کردووە.

بڕیارە پێشبڕکێکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت، لە کاتژمێر حەوت یان هەشتی ئێوارە، بە کاتی عێراق، لە کەناڵی PUBGM Esports MENA.

وەک سپۆنسەری فەرمی پاڵەوانێتی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە ساڵی 2022، کۆمپانیای OPPO ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت لە دابینکردنی ئەزموونێکی یاریکردن بە شێوەیەکی ناوازە و نەرم و قووڵ بۆ یاریزانانی ناوچەکە.

بۆ زانیاری زیاتر و وردەکاری لەسەر پاڵەوانێتی نیشتمانی پۆپجی مۆبایل 2022 لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ Qi Card، تکایە سەردانی هەژمارەکانی پۆپجی مۆبایل بکەن لە فەیسبووک، ئینستاگرام، یوتیوب، و تیک تۆک.

 

یاری پۆپجی مۆبایل بەردەستە بۆ دابەزاندن بێبەرامبەر لە App Store وGoogle Play Store.

لە ڕێگەی بەرنامەی Qi Services کارتی Mobile PUBG تایبەت بە خۆت داوا بکە لە App Store و Google Play Store

-کۆتایی-

کورتەیەک دەربارەی PUBG MOBILE

یاری مۆبایلی PUBG Mobile تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان لەسەر وەشانی ئەسڵی ناسراو بە PUBG: BATTLEGROUNDS دروستکراوە کە لە ساڵی 2017دا بووە دیاردەیەکی جیهانی و بووە لوتکەی جیهانی یاری و کەیفخۆشی، یارییەکە بە نیشتنەوەی تا 100 یاریزان بە پەرەشوت لەسەر دوورگەیەک دەستپێدەکات بۆ ئەوەی لە شەڕێکدا بجەنگن کە بە سەرکەوتنی یەک پاڵەوان کۆتایی دێت. یاریزانان دەبێت بگەڕێن بۆ چەک و ئۆتۆمبێل و پێداویستییەکان و شکست بە هەموو یاریزانەکان بهێنن لە سەنگەرێکی دەوڵەمەند لە ڕووی بینراو و تاکتیکیەوە کە یاریزانەکان ناچار دەکات بچنە ناو ناوچەیەکی یاریکردن کە بەرە بەرە بچووک دەبێتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی هەژمارەکانی فەرمی PUBG Mobile بکەن لە فەیسبووک و تویتەر و یوتیوب و ئینستاگرام و تیک تۆک.

کورتەیەک دەربارەی Qi Card:

کۆمپانیای Qi Card یەکێکە لە پێشەنگەکانی دابینکردنی چارەسەری پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق، کە ناسنامەی بایۆمەتری وەک شێوازێکی پشتڕاستکردنەوەی خاوەن کارت بەکاردەهێنێت. کارتی Qi Card لەلایەن International Smart Card "ISC" بەڕێوەدەبرێت، کە سەرکەوتووترین هاوبەشییە لە مێژووی عێراقدا. لەگەڵ هاوبەشەکانی لە بانکە دەوڵەتییەکانەوە، وەک بانکەکانی ئەلڕافیدەین و ئەلڕەشید، و ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتووەتە نزیکەی 7 ملیۆن هاوڵاتی. تا ئێستا ISC خاوەنی ئیکۆسیستەمێکی 17,000 خاڵە بۆ فرۆشتن و زیاتر لە 6,000 بازرگان کە پلانی Qi بەکاردەهێنن بۆ دابینکردنی قیستی ئاسان و چالاکییە بازرگانییەکانی تر. لە ڕێگەی ئەندامێتی Mastercard، کۆمپانیای ISC تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار Mastercardى دەرکردووە كه گەورەترین دابینکەری ماستەرکاردە لە عێراق.

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فەرمی https://www.qi.iq و هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکەن لە لینکیدئین، تویتەر، فەیسبووک، ئینستاگرام و تیک تۆک.

بۆ پەیوەندی میدیایی:

تەسنیم تەمیمی

بەڕێوەبەری باڵای پەیوەندییە گشتییەکان - تێنسنت/ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا

Tasneem@tencent.com