ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندى كۆمسيۆن بوونه قوربانى
2018-06-23 00:00:00 - المصدر: الغد برس
به‌غدا / غه‌د پرێس
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندى كۆمسيۆن له يه‌كێك له كۆگاكانى كۆمسيۆن له به‌غداى پايته‌خت به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئامێره‌كانى جياكردنه‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كانه‌وه بوونه‌قوربانى.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى ئه‌مڕۆ به غه‌د پرێسى راگه‌ياند، دواى كه‌وتنى ره‌فه‌ى ئامێره‌كانى بايۆمه‌ترى له كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ژماره‌يه‌ك كارمه‌ند بريندار بوون، له‌به‌ر قورسى برينه‌كانيان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
ئاشكراشى كرد، يه‌كێك له‌و بريندارانه له‌به‌ر قورسى برينه‌كه‌ى گيانى له‌ده‌ستداوه.